زایەڵە-لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە دڵشاد میرانی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئێمە وەک مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ،ئەگەر تەوتین لە ئەمساڵدا نەبەتە بواری جێبەجێ کردن ئەوا بەدڵنیاییەوە بایکۆتی سەرجەم ئەو بابەتانە دەکەین ،خوێندنگاکان و فەرمانگەکان هەموو ئەو بابەتانە دەکەین، ئەچێنە بەغداد خێمە هەڵئەدەین لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزارەتی دارایی تاجێبەجێ کردنی تەوتین بەکرداری ئێمە مان ئەگرین.

ناوبراو وتیشی، بەهیچ شێوازێک ڕێگە نادەین ئیتر یاری بە جارەنوسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، وە بچێتە نێوان بەرداشی  حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندەوە.

دڵشاد میرانی ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای کۆرسی یەکەمین بەدڵنیاییەوە لێرە لەکوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت، بۆبابەتی ئەوەی هەموو ئەگەرەکان کراوەن بۆ بابەتی بایکۆت و حۆپیشادان و هەڵوێست دەربڕین لەکوردستانیش .

کامەران کەریم