زایەڵە-فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پشووی فەرمی بە هۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە ڕۆژی (15-11-2024 تاوەکو 23-11-2024) تەنیا بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازی و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان، کە خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140ی دەستوورن".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم پشووە (جگە لە ڕۆژانی 20-21ی 11ی 2024)، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140ی دەستوور نین".
کامەران کەریم