زایەڵە - كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی یانەی نەسری سعودی باس لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی مانچێستەر یونایتد لەلایەن روبن ئامۆریمی هاونیشتیمانی دەكات.
شەوی رابردوو پۆرتوگال لە یاریگای خۆیدا میوانداری پۆڵەندای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی نەیشنزلیگ.
لەو یارییەدا كریستیانۆ توانی دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەكەی بكات.
لە دوای یارییەكە لە وەڵامی پرسیاری هەڵبژاردنی ئامۆریم وەك راهینەری نوێی مانچێستەر یونایتد، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی:
هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم، ئەوە شتێكە كە مانچێستەر یونایتد پێوویستی پێیەتی.

لە ماوەی رابردوودا ئێریك تێن هاخ لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی شەیتانە سوورەكان دوورخرایەوە و رود ڤان نێستێلرۆی بە شێوەی كاتی جێگای گرتەوە.
ئیدارەی مانچێستەر یونایتد روبن ئامۆریم راهێنەری سپۆرتینگ لشبۆنەی وەك راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.