زایەڵە- لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د، فەرهاد تۆفیق مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند، لەدیدی ئیسرائیلەوە هاوکاری کردنی کورد و هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ کوردا بۆئەوان لەدوو ڕەهەندەوە کارێکی گرنگە، یەکەم لەبەر ئەوەی کە ئەزمونی کورد لەڕابردودا سەلماندویەتی کە کورد میلەتێکی بەوەفایە ،کورد هەمیشە هاوپەیمانیەتێکی ڕاست و پاک و باشە، بۆیە خواستی دروست کردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ کوردا لەو ڕەهەندەوە بۆ ئیسرائیل گرنگە.

وتیشی، لەهەمانکاتدا لابردنی بەشێک لەچاوەکان لەسەر ئیسرائیل لەبەر ئەوەی کەهەموو جۆرە هاوکاریەکی کورد ئەبێتە هۆی دروست کردنی گرفت لە ناوچەکە، بەو پێیەی کە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت وڵاتە ئیقلیمیەکانی دەوروبەری کورد بە هەنگاوی دژایەتی کردنی خۆیانی ببینن، وەچاوەکان بچێتە سەر کورد، بەشێک لەو فشارو زەخت و دژایەتیانەی لەسەر ئیسرائیلە بگوازێتەوە بۆ سەر کورد.

فەرهاد تۆفیق ڕونیشیکردەوە،لەم ڕوانگەوە ئیسرائیل ڕەنگە خواستی دروست کردنی هاوپەیمانی، دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ کورد خواستێکی جدی بێت، لەبەرئەوەی لەم دوو ڕەهەندەوە ئیسرائیل سودی  لێ ئەبینێت، بەنیسبەت کوردەوە دەبێت پەیوەندی کورد لەگەڵ ئیسرائیل لەدوو ڕەهەندەوە سەیر بکرێت، ڕەهەندێکیان ڕەهەندی دینیە لە بەر ئەوەی کورد زۆرینەی وڵاتێکی موسڵمانە خۆشت ئەزانی لەڕووی دینیەوە دروست کردنی هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل و جولەکە ڕەنگە جۆرێک لەدژایەتی لەنێوان خەڵکی کورد بۆ ئەم جۆرە لەپەیوەندی دروست ببێت،کە ئەبێتە گرفتی ناوخۆی، هەر لە ڕووی دینیەوە بابەتێکە ئەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە کەوڵاتی ئیسلامین و بەدەوروبەری کوردەوەن دژایەتی کردنی کورد بکەنە بابەتێکی جدیتر ، لەبەرئەوە هاوپەیمانیەتی وڵاتێکی غەیرە ئیسلامیە، ئەگەر خۆشیان خواستی دروست کردنی پەیوەندیشیان هەبێت لەئیسرائیل بەنیسبەت کوردەوەبەشێکی نەشیاو نەگونجاوی ئەزانن.

ئەومامۆستایەی زانکۆ ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت بیرمان بێ لەڕووی جیۆپۆلیتکیەوە کوردستان بەتایبەت بزانن کە دۆستایەتی و هاوپەیمانی و ئاسایشی خۆیان لەچیدایە، بیرمان نەچێت لەڕووی جیۆپۆلیتیکیەوە بۆ ئێمە ئەوەندەی دۆستایەتی و پاراستنی ئاسایش وئەمنیەتی دراوسێکان گرنگە، کەمتر ئەوانەی  دوورە دەستن گرنگن.

کامەران کەریم