زایەڵە - پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێكی دەربارەی پڕۆسەی سەرژمێریی دەركردو دهڵێت، "دەسەڵات دەدرێتە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان ڕێكاری پێویست بگرنەبەر".
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگارو سەرۆكی لیژنەی باڵای سەرژمێریی لەسلێمانی لەگشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەڕۆژانی 20و 21ی ئەم مانگەدا هاووڵاتیان لەماڵەكانیان بمێننەوەو دۆكیۆمێنتی داواكراوو زانیاریی پێویست بخەنە بەردەست تیمەكانی سەرژمێریی.
هەر لەگشتاندنەكەدا هاتووە، "پێویستە هەمووان هاوكارو هەماهەنگی تیمەكانی سەرژمێری گشتیی بنو كارئاسانی تەواویان بۆ بكەن".
جەختیشكراوەتەوە، پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنو دامەزراوە میدیاییەكان باجی تایبەتیان پێبێت بۆ ڕووماڵو دەسەڵاتیش دەدرێتە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان بەمەبەستی دابینكردنی ئارامیو خزمەتگوزارییە گشتییەكان ڕێكاریی پێویست بگرنەبەر.
کامەران کەریم