زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند؛ گۆڕینی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەکاتی جەنگدا مانای ئەوەیە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وەزیری پێشوو لە شێوازی جەنگەکەی ڕازی نیە، مانای ئەوەیە کێشە لەنێو حکومەتەکەیاندا هەیە، مانای ئەوەیە سەرکەوتنی بەدەست نەهیناوە.

ناوبراو وتیشی، حکومەتی قەوارەی زایۆنی لەبەرئەوەی لە جەنگی دژ بە غەزە شکستی هێناوە، لە ئاشوب و ئاژاوە دەگەڕێ، لە زمنی ئەوە دەیەوێ کورد بەکار بێنێ، کورد توشی سەر ئێشە بکات، کێشە بۆ ئەو وڵاتانە دروست بکات کە کوردیان تیایە، بۆ ئەوەی ئەوان فشار لە سەر کورد دروست بکەن، کورد نابێت بەگوێی زایۆنیزم بکات، کورد نابێت بچێتە بەرەی جولەکە.

ئەو سەرکردەیەی کۆمەڵی دادگەری ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیل زۆرجار هاوکاری ئەوانەی کردووە کە دوژمنایەتی کوردیان کردووە، جولەکە جگە لە خۆیان کەس بە ئینسانی ڕاستەقینە نازانن نەک کورد، کورد زۆر وڵاتی لەپێشتر هەن تاسودیان لیوەربگرێت.

شوان ڕابەر هێمای بەوەشکرد،قەوارەی زایۆنیزم دەیەوێ ئیستیفادەی خراپ لەکورد بکات، بیانخاتە ناو داوێک، بەگورگان خواردیان بدات، کێشەیەکیان پێ دروست بکات تاهەندێ وڵات ئەویان بیربجێتەوە.

کامەران کەریم