زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا بەشێك لە شوێنەكان بەشێوەی سنووردار كراوەدەبن.
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوە بە سەرپەرشتیاری ئیدارەكان ئەو شوێنانەی كە پێویستە بە شێوەی سنووردار بكرێنەوە و جووڵەیان هەبێت وەك رۆژنامەنووسان، خزمەتگوزاریی تەندروستی، جووڵەی بازرگانی، دەروازە نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، نانەواخانەكان بە كراوەیی دەمێننەوە، هاوڵاتییانی بیانی و گەشتیاران بە ئاسایی جووڵەی خۆیان دەكەن.
وتیشی، "ئەو كەسەی زانیاریی هەڵە بە بژمێرەكان بدات لەناو داتابەیسی حكومەت ناوی وەك هاوڵاتیی عێراقی نامێنێت، بۆیە گرنگە هەر كەسێك لە پێناو ئاییندەی خۆی و وڵاتەكەی زانیارییەكان بە دروستی بدات".
کامەران کەریم