زایەڵە - عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەركەوتنی پرۆسەی سەرژمێری دەرفەتی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنێت سەرجەم ئاڕاستەكانی پلانە خزمەتگوزارییەكان راستبكەینەوە، لەگەڵ كەرتی بەرهەمهێنان و كەرتەكانی تریش، بەوپێیەی جێبەجێكردنی پرۆژە پیشەسازی و كشتوكاڵی و خزمەتگوزارییەكان، پێویستی بە بوونی داتای راست و وردو باوەڕپێكراو هەیە.
وێڕای ئەوەی سەرژمێری بە پێوەری بنەڕەتی دابەشكردنی داهات و تەرخانكراوە داراییەكانی نێوان پارێزگاكان دادەنرێت، لەڕێی سەكۆی داتایەكی تێروتەسەلی سەرژمێری گشتی و، تێپەڕاندنی پرۆسەی خەمڵاندن، كە بە درێژایی ساڵانی رابردوو پشتی پێبەستراوە.
سەرژمێری گشتی، ئەو پارێزگایانەمان بۆ دەستنیشان دەكات كە زۆرترین پێویستی بە یەكەی نیشتەجێبونە و، زۆرترین رێژەی هەژاری و بێكاری و كەمترین ئاستی خزمەتگوزاری تیادایە، ئەوەش وادەكات چارەسەر بۆ پرۆسەی پێشخستنی ناوچەكان و بەدیهێنانی گەشەی بەردەوام بەدیبهێنین.
کامەران کەریم