زایەڵە ـــ سارینا غەفاری لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێیەکانی بەردپێوی ئاسیا لە ڕیزی تەمەنی تازەلاواندا  مەدالیای زێڕی بردەوە.

لە بەردەوامی پاڵەوانێتی بەردپێوی ئاسیا بۆ سەرکەوتنی گەنجان و تازەلاوان لە شاری جەمشیدپور لە هیندستان لە بەشی کچان، سارینا غەفاری لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی "پێشەنگ" لە بەشی تەمەنی گەنجاندا مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا بە بردنەوەی پلەی یەکەم.

دوێنێش توانی مەدالیای زێڕین لە بەشی "بولدرینگ" بەدەست بهێنێت.

لەم بابەتە و لەم تەمەنەدا شاخەوانانی ژاپۆن پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.