زایەڵ - رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا سێشەممە دەوامی سەرجەم دەزگا و دامەزراوە حكومییەكان رابگیرێت و ئامانجی ئەو بڕیارەش سەركەوتنی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانە.

بەپێی زانیارییەكان، راگرتنی دەوام لە پارێزگای كەركوك بە مەرجێكە كە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان كارەكانیان رێكبخەن و ئەركی هاوڵاتییان راییبكرێت.

بڕیارەكەش بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانە تاوەكو سەرجەم هاوڵاتییان بەشداربن.

کامەران کەریم