زایەڵە - بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی لەبارەی چۆنیەتیی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 11 ئاگادار كردووەتەوە.
دەبێت لە لیستی مووچەدا گشت فەرمانبەران ناویان لە لیستدا هەبێت و بە میلاك هەژمار بكرێت، مووچەخۆران و ئەوانەیشی مۆڵەتی بێمووچەیان هەیە، دەبێت بنووسرێن”.
“ئەو فەرمانبەرانەی بەهۆی ئەوەی مۆڵەتیان هەیە و لەدەرەوەی وڵاتن و بایۆمەترییان نییە، دەبێت دیاری بکرێن”.
دەبێت گشت فەرمانبەران کۆدی (UPN)یان هەبێت و 13 ژمارە بێت و نابێت لە لیستی مووچەدا دووبارە بێتەوە”.
“نابێت ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەبێت، ئەگەر لە لیستی مووچەدا ناوی دووبارە هەبوو، بەڵام یەك كەس نەبوون و دوو كەسی جیا بوون، پێویستە ناوی دایكیان بنووسرێت”.
لیستی جیاوازی مووچەی فەرمانبەران، لەگەڵ لیستی مووچە بە سیدییەکی جیاواز و بە کاغەز بۆ دارایی بنێردرێت.
ئەو ژمێریارییانەی سیستەمی ناوەندی مووچە بەکار دەهێنن، تەنیا لە ڕێگەی ئەو سیستەمەوە لیستی مووچەیان لێ وەردەگیرێت.
“ئەمڕۆ 19ی 11، دواین وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 11یە ، چونکە لەنزیکترین کاتدا لیستەکە دەدرێته دارایی فیدڕاڵ”.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی 10 ی فەرمانبەران دابەشنەکراوە و وادەی دیار نییە .
کامەران کەریم