زایەڵە - میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "قەدەغەی هاتووچۆ تەنها بۆ دوو ڕۆژ دانراوە و درێژ ناكرێتەوە قەدەغەكە كۆتایی دێت" .
وتیشی "ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ دوورە لە ڕاستییەوە".
رۆژی ڕابردوو پرۆسەی سهرژمێری گشتی دانیشتووان له عێراق و ههرێمی كوردستان دەستیپێکرد و ئەمڕۆش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێم تا كاتژمێر 12ی شەوی 21 لەسەر 22ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
کامەران کەریم