زایەڵە - مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو قۆناغەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تەواو دەبێت، دواتر بۆ ماوەی پێنج رۆژ، پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت و لەو ماوەیەدا بژمێرەکان سەردانی ماڵان ناکەن، بەڵام حکومەتی عێراق لە پرۆسەکەدا بەردەوام دەبێت بە ناوچەکانی مادەی 140ـشەوە.
 
وتیشی: "ئێمە کەمێک دواکەوتووین، کارمەندەکانی سەرژمێری لەسەر فۆرمی 77 پرسیارەکە مەشق و راهێنانیان پێنەکراوە، بۆیە ئەو 5 رۆژە مەشق و راهێنان بەو 21 هەزار کارمەندەی سەرژمێریی دەکرێت، دواتر پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە."

 

ئاشکراشی کرد: "بەو هۆیەوە لە هەرێمی کوردستان پێنج رۆژ لە دوای حکومەتی عێراق، پرۆسەی سەرژمێری بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی 77 پرسیارەکە تەواو دەبێت."

 
کامەران کەریم