زایەڵە ــــ تۆڕی شاخەوانی کوردستان، سمینارێکی شاخەوانی ڕێکخست لەسەر هەواڵی مامۆستانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشداری چەندین گرووپی شاخەوانی
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی مەقان یەکێک لە گرووپە بەشداربووەکانی ئەو سمینارە: لە زۆنگەی بەپرسیارێتیمان بەباشمان زانی بەشداری بکەین لەسمیناری بەڕێز مامۆستا سمکۆ و مامۆستا یەدوڵا بۆ بەرەو پێش چونی ئاستی زانیاریمان لەبواری شاخەوانی کەوابوو وەک گرووپی شاخەوانی مەقان بەشدار بووین لەسمیناری مامۆستایانی ڕاهێنەر و خاوەن بڕوانامەی باڵا لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان کە لەهۆڵی کەلتوری شاری سلێمانی بوو کە لەلایەن تۆڕی شاخەوانی کوردستان سازکرابوو بە مەبەستی بەرزکردنەوەیی توانایی زانست و زانیاری شاخەوانان لە بواری شاخەوانی کەچەندین گرووپ وشاخەوان لە شارە جیاوازەکانی کوردوستان تێدا بەشداریان کردبوو.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی مەقان وتی: ئێمەیش وەک گروپی شاخەوانی مەقان بڕیارماندا بێبەش نەبین لەو کۆڕە گرینگە سوپاس بۆ تۆڕی شاخەوانی کوردوستان کەهەمیشە هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە لەبەرەوپێش چونی بواری شاخەوانی لە کوردوستان.