زایەڵە-بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و ڕۆشنبیر و نووسەرانی هەڵەبجە، هەورامان و شارەزوور، ڕۆمانی "ئەلەپەشە" ناسێندرا.
ڕۆمانی "ئەلەپەشە" لە نووسینی ئیبراهیم مەیکە عەلی، ڕۆمانێکی تازەی ئەدەبی هەورامییە و باس لە کەسایەتییەکی ناسراوی مێژووی هەورامان دەکات.
لە مەراسیمی ناساندنی کتێبەکەدا، کە لە گوندی "گوڵپ" لە هەورامان بەڕێوەچوو، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی لە ڕۆماننووسی دیاری هەورامان، ئیبراهیم مەیکە عەلی، جەختی لەسەر گرنگی نووسین بە هەورامی کردەوە بۆ ئەوەی هەرچی زیاترە خزمەت بە فەرهەنگ و مێژووی هەورامان بکرێت و خوێنەرانی سنوورەکە لێی سوودمەند بن.
کامەران کەریم