زایەڵە- کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بودجەی پڕۆژەکە لەلایەن زۆر بەڕێز کاک ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی لەسەر ڕووبەری زیاد لە ١٤ دۆنم دروست دەکرێت, نزیکەی 10ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، ئەم کۆمەڵگەیە پێکهاتووە ، لە باخچەی مناڵان کە بە دوو نهۆم و ژێر زەمین و ڕووبەری هەر نهۆمێک 900 مەتر دووجایە و دوانزە پۆل و دوو هۆڵی گەورە و سێ پۆلی هونەر و چیرۆک و میوزیک و کافتریا و ئیدارە.
وتیشی، بینای قوتابخانەی بنەڕەتی کە سێ نهۆمە و هەر نهۆمێک ئ١٥٠٠ مەتر دووجایە و ٢٧ پۆلی خوێندن و چوار تاقیگە و هۆڵ و کتێبخانە و کافتریا.هتد لە خۆ دەگرێت.بینای قوتابخانەی ئامادەیی سێ نهۆم و هەر نهۆمێک ١٥٠٠ مەتر دووجایە و ٢١ پۆلی خوێندن و ئیدارەی کۆمەڵگا و هۆڵ کتێبخانە و کافتریا.هتد لەخۆ دەگرێت .
ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها دوو گۆڕەپانی یاریگا و شانۆی ڕۆمانی و زیاد لە پێنج دۆنم سەوزایی و شوێنی وەستانی سەیارە و ڕێکخستنەوەی ڕێگاوبان و سەوزایی دەوروبەری کۆمەڵگاکە و بە دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و کوالیتیەکی بەرز بەردەوامن.
کامەران کەریم