زایەڵە- بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، درەنگانی سبەی شەو بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانى شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەورى تەواو سەرەتا بە نمەباران دەست پێ دەکات لە ناوچەکانى رۆژئاواى هەرێم لە درەنگانى شەودا هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
کامەران کەریم