زایەڵە- ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا  لەبارەی گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ کەرکووک بۆ بەشداریکردن لە سەرژمێری:ھەرچەندە لەم سەرژمێریيەدا زانیاری سەبارەت بە نەتەوە نەنووسراوە، بەڵام ئەو جووڵە چڕوپڕەی هاووڵاتییان بووە جێی نیگەرانیی رەوای تورکمان و عەرەبی عێراق".

تورکیا بە سەرجەم دامودەزگاکانیانەوە لەپاڵ تورکمانی عێراقدایە و چاودێری ماف و بەرژەوەندییەکانیان دەکەین.

 لەم چوارچێوەیەشدا ئارامی و ئاسایشی تورکمانە هاونەتەوەکانمان كە بونیاتنەری پردی دۆستایەتین لەنێوان عێراق و تورکیا و ژمارەیەکی زۆری دانیشتووی کەرکووکن"، بەلایانەوە بایەخی هەیە.

چاوەڕوانییەکانمان لە دەسەڵاتدارانی عێراق ئەوەیە رێگە نەدەن تورکمانە هاونەتەوەکانمان کە لە 100 ساڵی رابردوودا رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و چەوساندنەوەی بێشومار بوونەتەوە، جارێکی دیکە بەهۆی ئەم دوایین پێشهاتانەوە لە چوارچێوەی سەرژمێریدا ببنە قوربانی و ستەمیان لێ بکرێت.

کامەران کەریم