زایەڵە-کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن:ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی باڵای کۆمسیاران بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە، بەئەگەری زۆرەوە کۆبوونەوەکە سبەینێ یەکشەممە، 24-11-2024، دەبێت.

ئەمە لە کاتێدایە، 18ی ئەم مانگە دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم تانەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی کردەوە کە ژمارەیان 44 تانە بوو.

کامەران کەریم