زایەڵە- لیواکانی قەسام كە باڵی سەربازی حەماسە، کوژرانی دیلێکی ئیسرائیلی لە غەززە ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل هێرشی كردوەتەوە سەر ناوچەیەكی باكوری كەرتەكە كە دیلەكەی تێدابوە، هەروەها دەشڵێت، "بەرپرسانی ئیسرائیل، بەرپرسیارێتی تەواوی ژیانی بارمتەكانیان لە ئەستۆدایە".
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی سەربازی لیواکانی قەسام ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "چەند هەفتەیەکە پەیوەندیان لەگەڵ ئەو موجاهیدانەدا پچڕابو کە ئەرکی پاراستنی دیلەکانی دوژمنیان پێ سپێردراوە، دوای گەڕانەوەی پەیوەندی دەرکەوت کە ژنێکی دیلکراو کوژراوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ژنە لە ناوچەیەکی بەرکەوتەی هێرشەكانی ئیسرائیل لە باکوری کەرتی غەززە كوژراوە، هەروەها ژیانی زیندانییەکی دیکەش کە لەگەڵیدابوە هێشتا لە مەترسیدایە".
ئەبو عوبەیدە باسی لەوەشكرد، "بنیامین نەتەنیاهۆی تاوانباری جەنگ و حکومەتەکەی و فەرماندەکانی سوپاکەی بەرپرسیارێتی تەواوی ژیانی بارمتەكانیان لە ئەستۆدایە و هەر ئەوانیشن کە پێداگرن لەسەر بەردەوامبونی هۆکاری ئازار و مردن".
ک