زایەڵە - وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆتایی هاتنی قۆناغی دووەمی سەرژمێری دەست پێکردنی قۆناغی سێهەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی پلاندانان سوپاس و پێزانينى هه‌يه بۆ ته‌واوى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان كه له قۆناغى تۆماركردنى خێزانه‌كان به‌و په‌رى دڵسۆزيه‌وه به‌شدارييان كرد و هاوكار بوون تا دوا کاتەکانی كارى مه‌يدانى له‌م قۆناغه دا.
له ماوه‌ى (3) ڕۆژدا ، زياتر له (100,000) په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى كراوه بۆ سه‌نته‌رى په‌يوه‌ندييه‌كان له ژوورى عه‌مه‌لياتى سه‌رژمێرى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ژماره‌يه‌كى هاوتاكراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامار له پارێزگاكان و ئيداره‌سه‌ربه‌خۆكان و زۆرى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه تونرا وه‌ڵام بدرێنەوه‌و كاريان له‌سه‌ر كرا.
به‌شێكى ئه‌م په‌يوه‌نديانه به داخه‌وه له‌به‌ر گوشارى زۆر له‌سه‌ر هێڵه‌كان نه‌توانرا وه‌ربگيرێ به داواى لێ بووردنه‌وه له‌و هاوڵاتيانه.
سوپاسى بێ پايانمان بۆ فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ى ئامار و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كان له پارێزگاكان و ئيداره سەربەخۆکان كه له ماوه‌يه‌كى زۆر كورت ئاماده‌كارييان كرد بۆ جێبه‌جێ كردنى پڕۆسه‌يه‌كى وا گه‌وره كه به به‌روارد له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ئامارى عێراق زۆر سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجام درا
له ماوه‌ى ته‌نها (14) ڕۆژ سه‌ره‌ڕاى بوونى ده‌يان ئاسته‌نگى ته‌كنيكى و كێشه‌ى مه‌يدانى توانرا ئەم قۆناغە بەسەرکەوتووی جێ بەجێ بکرێ
هاوڵاتيانى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 وێنه‌يه‌كى جوان و پر مانايان نيشاندا كاتێ به هه‌زاران خێزان گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆيان بۆ به‌شداريكردن له سه‌رژمێرى له شه‌نگال ، مخمور، كه‌ركوك و خانه‌قين و ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستانى بوونى ئه‌و ناوچانه‌یان دووپات كرده‌وه
به كردار بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و ماندووبوون و زه‌حمه‌ته‌ىكێشرا له‌لايه‌ن هاوڵاتيان داوايان لێ ده‌كه‌ين به‌هه‌مان شێوه به‌شدارى بكه‌ن له قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چونكه قۆناغى ڕابردوو ته‌نها ژماره‌ى خێزان و ئه‌ندامانى نيشان ده‌دات له‌گه‌ڵ چه‌ند زانيارييه‌كى تر‌ى به‌سوود به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى سوودى ته‌واو وه‌ربگيرێت له‌و
پڕۆسه گه‌وره‌يه پێويسته فۆڕمى ووردى سه‌رژمێرى پڕ بكرێته‌وه،
تاوەكو بتوانين بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و ته‌ندروستى و ديموگرافى و بواره‌كانى تر بزانين
له‌ئه‌نجامدا سوودى يه‌كجار گه‌وره‌ى ده‌بێ بۆ هاوڵاتيان له ڕووى دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌تاييه‌كان و دانانى پلانى پته‌و بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى.
داوا له هاوڵاتيانى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 ده‌كه‌ين كه ئاماده‌بن بۆ ئه‌و قۆناغه چونكه زۆر گرنگه بۆيان و بۆمان تاوەكو بتوانين خاڵى سه‌ره‌كى ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ جێ به‌جێ بكه‌ين سه‌باره‌ت به له‌يه‌ك به‌ستنى (مقاطعة) داتاكانى سه‌رژمێرى (2024) له‌گه‌ڵ سه‌رژمێرى ساڵى (1957) و دروستكردنى تۆمارى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 كه ده‌بێته بنه‌ماى جياكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ڕه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ وافد و خه‌ڵكى تر. بۆيه بوونى ئه‌ندامێكى خێزان له‌و ناوچانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و فۆرمه يه‌كجار گرنگه.
له كۆتاييدا هيوادارين ئه‌م سه‌رژمێرييه ببێته هۆى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كه‌مان و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتييان له هه‌رێم و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم.
ک