زایەڵە- لەڕۆژی ۱۹٦۱/۱۱/۲۳ عەبدولکەریم قاسم بەڕێوڕەسمیک بەنداوی دەربەندیخانی کردەوە.
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان :
بیرۆكه‌و مێژووی به‌نداوه‌كه : له 23-11-1961 به ڕه‌سمی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كراوه‌ته‌وه، له سه‌ر بیرۆكه‌ی ده‌سته‌ی بونیادنانه‌وه له سه‌رده‌می مه‌لیكدا به‌نداوه‌كه دروستكراوه، له ساڵی 1946 دا ده‌ست به كاركردن كراوه‌و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه كراوه تا گونجاوترین شوێن دیاری بكرێت، دواتر له ساڵی 1953 دا كۆتایی به لێكۆڵینه‌وه هاتووه‌و له 1954 دا ده‌ستكراوه به دیزاینكردن و له 1955 دا گرێبه‌ستكراوه بۆ جێبه‌جێكردنی، كۆمپانیای دیزاینه‌رو راوێژكاری جێبه‌جێكردن (كۆمپانیای هارزای ئه‌مه‌ریكی) بووه، جگه‌له كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌ندین كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی و رۆمانی به‌شداربوون له جێبه‌جێكردنی به‌شه جیاوازه‌كانی به‌نداوه‌كه‌دا.
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌نداوێكی گڵ به‌ردینه، كرۆكی قوڕه‌و شانه‌كانی پڕكراوه‌ی به‌رده‌و به‌رزییه‌كه‌ی 128 مه‌تره‌و درێژییه‌كه‌ی به كه‌ناڵه زیاداوه‌كانیشه‌وه 535 مه‌تره، پانییه‌كه‌ی له بنه‌وه 500 مه‌تره‌و له سه‌ره‌وه 17 مه‌تره، توانای گلدانه‌وه‌ی (3 ملیار م3) یه، به‌پێی داتا سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی 48 ساڵ ته‌مه‌نی به‌نداوه‌كه‌وه توانای گلدانه‌وه‌ی كه‌مبووه‌ته‌وه‌و بۆ (2.57 ملیار م3)، به‌رزترین ئاستی كارپێكردنی له‌ڕووی ده‌ریاوه 485 مه‌تره، به‌نداوه‌كه 3 یه‌كه‌ی كارۆئاوی به‌كارهێنانی كاره‌بایی له‌سه‌ره‌و توانای هه‌ریه‌كه‌یان (83 مێگاوات/ سه‌عات) ـه، له به‌رزترین ئاستی به‌نداوه‌كه‌دا، 3 ده‌رچه‌ی ئاودێری له‌سه‌ره هه‌ریه‌كه‌یان (175 م3 له چركه‌یه‌كدا) ئاوی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، كه له‌كاتی پێویستدا ئاو بۆ خوارووی به‌نداو به‌ربدرێته‌وه، 3 كه‌ناڵی زیاد ئاوی (سپیڵ وه‌ی) هه‌یه كه له‌وه‌رزی لافاودا توانای تێپه‌ڕاندنی (1900م3 یه له چركه‌یه‌كدا)، بۆ هه‌ریه‌كه‌یه‌كیان كه له‌وه‌رزی لافاودا بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاوی زیاده به‌كار ده‌هێنرێت.
68% ی داهاتی ئاو له كوردستانی ئێرانه‌وه دێت
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ری به ده‌ریاچه‌یه‌ك گرتووه كه سه‌رچاوه‌ی ئاو تێزانی برتییه له‌ڕووباری سیروان كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستانی ئێران شۆڕده‌بێته‌وه 68% ی داهاتی ئاوی پێكده‌هێنێت و %14 ی له‌ناو سنوری ئێرانه‌وه دێت و 18% ی كه ده‌مێنێته‌وه له (زه‌ڵم و ریشێن و سه‌راو و چه‌مه‌كانی تری شاره‌زوور) ـه‌وه دێن.
روبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئاوی لێده‌ڕژێته ناو به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان برتییه له (17850 كم دووجا)، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له ئێران دروستكراون له‌سه‌ر روباری سیروان كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر داهاتی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، زۆری و كه‌می كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌پێی رێژه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاو ده‌بێت له‌و به‌نداوانه‌ی دروستده‌كرێن له سه‌ر روباری سیروان.
ناوچه سوودمه‌ندكانی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان
ناوچه‌كانی كه سود له ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بینن زۆرن و هه‌ریه‌كه به شێوه‌ی جیاواز سوودی لێده‌بینین
: باخ و دارستان و كشتوكاڵه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان له كه‌لارو زه‌نگ ئابادو به‌ری خانه‌قی و جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په پشت به ئاوی سیروان ده‌به‌ستن، كه سه‌رچاوه‌كه‌یان به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه، به تایبه‌تی له وه‌رزی هاوین و پاییزدا، هه‌روه‌ها داهاتی سه‌ره‌كی به‌نداوی حه‌مرین پشت به به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌به‌ستێت كه هه‌موو حه‌وزی دیاله پاراو ده‌كات.
ک