زایەڵە - هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت: وڵاتەكەی كراوەیە بەرووی ئەو دەستپێشخەرییەی عێراق پێشكەشی كردووە، بۆ نێوەندگیری لەنێوان ئەنقەرەو دیمەشق، داوای كۆبونەوەیەكی سێ قۆڵیشی كرد لەنێوان هەر سێ وڵات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسەكانی جێی بایەخی هاوبەش.
وەزیری دەرەوەی توركیا لە بارەگای وەزارەتەكەی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: توركیاو سوریاو عێراق هاوسێن و هاوبەشن لە سنوری وشكانیدا، پێویستە لەسەریان هاوشێوەی رابردوو كۆببنەوە بەشێوەیەكی رێكخراو.
جەخیشی لە بایەخی سنورەكانی نێوان عێراق و سوریا كرد، بەتایبەت لەبواری روبەڕوبونەوەی تیرۆرو رێگەگرتن لە بە قاچاغبردنی چەك.
ک