زایەڵە - راوێژکارێکی کاروباری تەندروستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار عێراق چەندین جۆر دەرمانی نوێیی لە کارگە ناوخۆییەکان بەرهەمهێناوە و چاوەڕوان دەکەن لە شەش مانگی داهاتوودا لە دەرمانخانەکان بۆ چارەسەری هاوڵاتیان بەکاربهێنرێت.
حەمودی لامی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: بۆ یەکەمجار لە رێگەی کارگە ناوخۆییەکانەوە توانیویانە ٢٨ جۆر دەرمانی نوێ بۆ چارەسەری بەرزی فشاری خوێن و ٢٨ جۆری دیکە بۆ چارەسەری شەکرە و ١٤ جۆر دەرمانی دژە زیندەیی بەرهەمبهێنن.
چاوەڕوان دەکرێت دەرمانەکان لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بخرێتە دەرمانخانەکانەوە و دابین بکرێت بۆ هاوڵاتیان.
دەرمانەکان لە کارگەکانەوە دەچێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و لەوێ دانپێدانانی بۆ دەکرێت،
حکومەتی عێراق کۆمەڵێک رێکاری دیکەی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی نرخی دەرمان لەوانە کەمکردنەوەی باج و گومرک لەسەر دەرمانی هاوردەکراو.
ک