زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی ئێران بە 13 یاریزانەوە چوو بۆ قەتەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قەتەر لە کێبەرکێیەکانی بەشی دووەمی پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا.

کاروانی هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی وڵاتی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە 13 یاریزانەوە کە بریتی بوون لە ( سەجاد مەشایخی، سینا واحدی، ڕەسول مۆزەفەری، موبین شێخی، محەمەد ئەمینی، مەتین ئاغاجانپوور، نەڤید ڕەزایی فەر، سەجاد پەزیروفتە، ئەرسەلان کازمی، ئارمان زەنگانە، سالار مونجی، میسەم میرزایی و حەسەن عەلی ئەکبەری ) بەرەو قەتەر بەڕێکەوت.

کاروانی وڵاتی ئێران لە هۆتێل بێست پڵەس جێگیر بووە و ئێوارەی ئەمڕۆ خولێکی مەشق و ڕاهێنان ئەنجام دەدات.

چاوەڕوان دەکرێت ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی باسکە، مانۆلۆپۆلۆس، ناوی 12 یاریزانی کۆتایی ڕابگەیەنێت پاش ئەو دوو مەشقەی کە لە دەوحە بەڕێوەی دەبەن.

یاریی نێوان قەتەر و ئێران ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەدەچێت.

 هەڵبژاردەکەمان کە یاریەکەی بەرامبەر کازاخستان بردەوە، دڵنیا دەبێت لە بەشداریکردنی لە جامی ئاسیای 2025 ئەگەر لە قەتەری بباتەوە.

بڕیار بوو ئێران و کازاخستان ڕۆژی هەینی 23 ی تشرینی دووەم لە تاران یاری بکەن، کاتێک کازاخەکان نەهاتن بۆ ئێران و دەیانویست یاریگاکە بگوازنەوە، بەڵام ڕووبەڕووی کاردانەوەی یەکلاکەرەوەی فیدراسیۆنی تۆپی باسکە بوونەوە و لە کۆتاییدا بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە یارییەکە بە ئاکامی 20-0 دۆڕان.