زایەڵە- بهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه تەرمى زاهیر عەبدوڵا لە گۆڕستانى کەسنەزان لە شارى هەولێر بەخاکسپێردرا.
زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەندی بواری سینەما و دراما و ئەکتەرى ناسراو و دیارى شارى هەولێر و کوردستان ئێوارهی دوێنێ شهممه له شاری ههولێر بههۆی نهخۆشی شێرپهنجهوه كۆچی دواییكرد
زاهیر عەبدوڵا لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر لە دایک بوە و لە ساڵی 1972 بۆ یەکەمجار بەشداریی شانۆگەرییەکی کردوە بەناوی "ئەنجامی پووڵپەرستی"
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا، ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر لە دایکبووە و ساڵی 1991 وەک بێژەری تەلەفزیۆنی دەرکەوتووە و رۆڵی لە 26 شانۆگەریی و دراما و فیلمدا بینیووە و یەکێک بووە لە ئەکتەرەکانى بەرنامەى بەرنامە و لە دەیان شانۆگەری، دراما و فیلمی سینەمایی بەشداری کردوە، ساڵی 2019 کتێبێکی بیرەوەریی بڵاوکردەوە بەناوی "تەیراوە هەربە پیاسە" کە تیایدا باسی سەردەمی منداڵی خۆی دەکات تا رۆژی راپەڕینی ساڵی 1991 و لەو کتێبەدا هەوڵی داوە واقیعی ژیانی خۆی بنوسێتەوە.
ک