زایەڵە- بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە پێناو رێكخستنی شەقام و كەمكردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتوچۆ لە شەقامەكان و نەهێشتنی حاڵەتی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێكی دا:

 قەدەغەبوونی هاتوچۆی پایسكیل و مۆتۆرسیكل بەهەردوو جۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای 120م و 150مەتری.

 قەدەغەبوونی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی قورس كە لە بواری بیناسازی و كشتوكاڵی بەكار دەهێنرێن كە خێرایەكانیان لە ٨٠كم/ لە سەعاتێك كەمترە لە هەردوو شەقامی 120مەتری و 150مەتری خێرا. بەڵكو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە .

قەدەغەبوونی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سەرجەم شەقامەكانی شاری هەولێر.

 هەر شوفێرێك سەرپێچی ئەم بڕیارە بكات، ڕێكاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسكیلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

کامەران کەریم