زایەڵە-بە دروشمی” هەڵەبجە، ئاسمانێک لە ئازادی...سەرزەمینێک لەجوانی” بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجەو بەڕێزان جێگرانی پارێزگارو قائیمقامی هەڵەبجەو بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و نوێنەرانی فەرمانگە حكومیەكان و نوێنەرانی حزبی و مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی و بەشێك لە چین و توێژەكان یادی(١٥٥)ساڵەی ڕۆژی هەڵەبجەی كرایەوە
دەستپێکی چالاکیەکانی سەر لە بەیانی بە كردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری لە هۆڵێ د.مستەفا زەڵمی دەستیان پێکرد، کە پێکهاتبوون لە ووتاری تایبەت بە یادەكەو ئەنجامدانی پانێڵ و چالاکی میوزیکی و فیلمی بەڵگەنامەیی وێنەیی هەڵەبجە.
دواتر لەقوتابخانەی مۆردانە چالاکیەکی تایبەت بە ڕۆژی هەڵەبجە لەلایەن مامۆستایان و خوێندکاران قوتابخانەكەوە بەڕێوەچوو.
پاشان لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە چالاکیەکی زانستی و ژینگەیی و پێشانگایەکی ئەرشیفی تایبەت بە ڕۆژی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
ک