زایەڵە-ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاوی کردەوە: جەمال مستەفا سوڵتان، زاوا و سکرتێری دووەمی تایبەتی سە*دام حسێن ، ئەوکاتانەى خومەینی لە عێراق پەنابەر بوو سەدام حسێن پێشنیازی کوشتنى رەتکردوەتەوە، لە هەمان کاتدا راشیگەیاندووە، کاتێکی چووەتە فەرەنسا سەرۆکی دەزگاى هەواڵگریی عێراق سەردانى کردووە.
ئەوەى لە هەڵەبجەى رویدا فەریق روکن نزار خەزرەجی بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتى بڕیاریداو دواتر هەمووان پشتگیرییان کرد، لەبارەى ئەو ناوەى دراوەتە پاڵ عەلی حەسەن مەجید کە بە “عەلی کیمیاویی” بەناوبانگە دەڵێت، ستەمیان لە خاڵم کرد.
سەدام حسێن دەیزانى لە سێدارە دەدرێت، کاتێکش هەواڵی مردنەکەیمان بیست نوێژى جەنازەیمان کرد بە شێوەی غیابی، بەڵام نەگریاین چونکە پیاونابێت بگرى، ئەگەر گریاش دەبێت لە شوێنێکدا بگریی کەس نەیبینێت.
کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی ١٦ی ئاداری ١٩٨٨، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق شاری ھەڵەبجەیان بە غازی کیمیایی بۆردومان کرد و بەھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی شەھید و چەندین ھاووڵاتیی دیکەیش برینداربوون.
ک