زایەڵە-عەبدول زەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، پرۆسەی سەرژمێری بەردەوام دەبێت تاوەكو ١٠-١٢-٢٠٢٤، نزیكەی ٢٠ ڕۆژی دیكە ماوە، جارێكی دیكە سەردانی ماڵەكان دەكرێتەوە بۆ تەواوكردنی وەرگرتنی زانیارییەكانی دیكە.

 ئەگەر كەسێك ناوی تۆمار نەكردبێت، دەتوانێت لەكاتی هاتنەوەی تیمەكانی سەرژمێر ناوی تۆمار بكات، هەروەها قۆناغی دوای تۆماركردنی خێزانەكان، وەرگرتنی وەڵامی ٧٧ پرسیارە لەلایەن بژمێرەكانەوە.

 ئەو خێزانانەی لە دوای تۆماركردنی ناویان دەگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە شارەكانی دیكە، دەتوانرێت زانیارییەكانیان لە ڕێگەی كەسوكاریانەوە لەو شارەی خۆیان تۆمار كردووە، وەربگیرێت، ئەوەش بەو مەرجەی كۆبۆنی خۆراك و كارتی نیشتمانی یان كۆپییەكیان هەبێت، تاوەكو بخرێتە نێو سیستمی ئەلیكترۆنیی سەرژمێرییەوە.

ک