زایەڵە- سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە گەشەی دانیشتووانی عێراق، گەیشتووەتە سەدا ٢،٣.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق، گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ ھەزار و ٤٩٥ کەس.

سوودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراقی ڕاگەیاند کە ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو بوو.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی، ژمارەی دانیشتووانی عێراق، گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ ھەزار و ٤٩٥ کەس.

ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکاندا، گەیشتووەتە سەدا ٧٠،٣ و ژمارەی گوندنشینەکانیش، گەیشتووەتە سەدا ٢٩،٧.

ھەروەھا باسی لەوەشکرد کە ژمارەی خێزانەکان لە عێراق، گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و ٨٩٧ ھەزار و ٥٨٨ خێزان و گوتی: "ژمارەی ئەندامانی ھەر خێزانێکی مامناوەند لە عێراق بریتییە لە سەدا ٥،٣ کەس".

ڕاشیگەیاند کە ھەر بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی، ژمارەی ڕەگەزی (نێر) لە عێراق، گەیشتووەتە ٢٢ ملیۆن و ٧٨٤ ھەزار و ٦٢ کەس، کە دەکاتە لە سەدا ٥٠،١ی دانیشتووان و ژمارەی ڕەگەزی (مێ)ش، گەیشتووەتە ٢٢ ملیۆن و ٦٢٣ ھەزار و ٨٣٣ کەس کە دەکاتە لە سەدا ٤٩،٨ ی دانیشتووان.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی ئەو خێزانانەی کە لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرێن، گەیشتووەتە سەدا ٨٨،٦٧ ھەروەھا ژمارەی ئەو خێزانانەی کە لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوەدەبرێن گەیشتووەتە سەدا ١١،٣٣.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا کە عێراق چووەتە قۆناغی بووژانەوەی دیمۆگرافیاوە، بەوپێیەی ڕێژەی دانیشتووان بۆ کارکردن، گەیشتووەتە سەدا ٦٠ و گوتی: "ڕێژەی دانیشتووانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە ١٥ ساڵ، گەیشتووەتە سەدا ٣٦،١ و ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵ، گەیشتووەتە سەدا ٦٠،٢ و ڕێژەی دانیشتووانی سەرووی تەمەنی کارکردنی ٦٥ ساڵ و سەرووتر، گەیشتووەتە سەدا ٣،٧".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاند کە گەشەی دانیشتووانی عێراق، گەیشتووەتە سەدا ٢،٣.

ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەی ماڵان لە عێراق، گەیشتووەتە ٨ ملیۆن و ٣٧ ھەزار و ٢٢١ ماڵ و گوتی: "ڕێژەی خانوو، گەیشتووەتە سەدا ٩٢،١ و ڕێژەی شوقە، گەیشتووەتە سەدا ٦،٦ و ڕێژەی خانووی لە قوڕ دروستکراو، گەیشتووەتە سەدا ٠٫٤".

ک