زایەڵە-سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان تایبەت بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ جاسم عەبود سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبوونەوە. 

شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : بە سەرۆکی دادگای فیدراڵیمان گوتووە دەبێت بە زوترین کات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت و کار بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بکرێتەوە، هاوکات پرسی مووچە لە ناکۆکی سیاسی دوربخرێتەوە. 

سەرۆکی دادگای فیدراڵی جەختی لەوەکردوەتەوە کە دەبێت بریارەکەی دادگا وەکو خۆی جێبەجێبکرێت و مووچەی فەرمانبەران لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە مانگانە بەبێ دواکەوتن دابەشبکرێت. 

لە کۆبوونەوەکە بریاردراوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و فراکسیۆنەکان رێکبخرێت تاوەکو بگەنە چارەسەری کۆتایی بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ک