زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە دانا عەبدول ئەندامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند،بەنیسبەت دواین هەڵوێستمان ،ئێمە هەرئەو هەڵوێستەمان نواند، مەکتەبەکان بەکۆی دەنگ هەگبەی مامۆستا کەفشارێکە لەمامۆستایان دەکرێ ڕەفزکرا، بابەتی ڕاهێنەرمان ڕەفز کرد، لەهەندێک لەمەکتەبەکان بریتش کاونسڵ ڕەفز کراوە، وتومانە دۆخی مامۆستا چاک بکەن تاوەکو مامۆستا پابەند بێت.
وتیشی، بەنیسبەت بایکۆتەوە، تائێستا نەگەیشتوینەتە ئەوەی بڕیاری بایکۆت بدەین، لەگفتوگۆداین لەگەڵ شارو شارۆچکەکانی تر بۆبابەتی خۆپیشاندان و کۆمەڵێ شتی تر ، هەندێک جوڵەمان هەیە لەڕێگەی ئەندام پەرلەمانەکانی عێراقەوە و لەڕێگەی لایەنی یاسایی و لەڕێگەی دادگای فیدڕاڵی بەردەوام لەفشارکردنین.
ڕونیشیکردەوە، هیچ ساڵێک بایکۆت بەبڕیاری کەس نەکراوە، بایکۆت خۆڕسکە لەناکاو دروست دەبێت، ئەرکی ئێمە ئەوەبووە بایکۆت کەدەستی پێکردووەفراوانتری بکەین،وە ئیدارەی پێ بدەین،ئیدارەی ناڕەزایەتیەکان بدەین لەڕێگەی ئەوەوە.
دانا عەبدول هێمای بەوەشکرد،خەڵک خۆی خۆڕسکی بایکۆت دەکات، دواجار مامۆستایانی ناڕازی ئیدارەی بایکۆت و بەردەوامی پێدانی ئەدەن.
ک