زایەڵە ـــ دوای 19 ساڵ قەتەرییەکان توانیان تۆپی باسکەی ئێران ببەزێنن


هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی وڵاتی ئێران لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا شەوی دووشەممە لە دەوحە بە 78-79 بەرامبەر بە قەتەر دۆڕا.

ماڵپەڕی فیبا ئاماژەی بە سەرکەوتنی قەتەرییەکان کردووە دوای 19 ساڵ.

فیبا نووسیویەتی: قەتەر نەک تەنها قەرەبووی شکستی 76-74ی کرد لە یاری یەکەمدا لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا، بەڵکو کۆتایی بە 19 ساڵ نەدۆڕاندن هێنا بەرامبەر بە سێ جار پاڵەوانی جامی ئاسیا.

دوایین جار کە ئێرانیان بردەوە لە ساڵی 2005 بوو لە جامی نەتەوەکان کە 79-58 لە چارەکی کۆتایی بردیانەوە.

جگە لەوەش قەتەرییەکان یەکەم شکستی هەڵبژاردەی ئێرانیان لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا تۆمارکرد و سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیان بۆ جامی ئاسیای 2025 دواخست.