زایەڵە-ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2024 بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالودەبووانی مادەی هۆشبەری لە شاری هەولێر دانرا.
لە میانەی مەراسیمەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان گرنگترین پرسە لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە بە شێوەیەکی زۆر بەرفراوان و هەمەلایانە کار لەسەر رووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیە دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "مادەی هۆشبەر گەنجەکان و سەرمایەی مرۆییمان لاواز دەکات، بۆیە کار لەسەر قەڵاچۆکردنی مادە هۆشبەرەکان دەکەین".
مەسرور بارزانی جەختیشی لەوەکردەوە، رێگە لە تەشەنەکردنی هەڕەشەی مادە هۆشبەرەکان دەگرن، هەروەها باسی لەوەکرد، "پێویستە بە توندترین شێوە سزای بازرگانانی مادەی هۆشبەر بدرێت".
ک