زایەڵە-ئەمڕۆ کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و هەمواری یاسای بودجە یەکێکە لە بڕگەکان. هەموارەکە مادەی 12ـی یاساکە لە خۆدەگرێت، کە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مەحمود مەشهەدانیی سەرۆکی نوێی بەڕێوەدەچێت تێیدا پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025-ە، کە هەمواری بڕگەی خەرجی، داهات و بڕی تێچووی بەرمیلێك نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت.
یاسا مشتومڕاوییەکانی وەک یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نین.
ک