زایەڵە- د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی تەنها مەرجی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتینە، هیچ مەرجێکی دیکەی تێدا نییە، جگە لەوەش بڕی دیاریکراوی مووچەی ئەمساڵ لە بودجەدا تەرخانکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی هەیە لێکدانەوەی وەزارەتی داراییە بۆ ئەم دەقانەی بودجە کە دەمانبەنەوە بۆ خەرجی کردارەکی، لە هەوڵداین لە هەمواری یاسای بودجەدا ئەم کێشەیە چارەسەربکەین و تەنانەت ئەو دەستەواژەیە لەناو یاساکانی بودجەدا نەهێڵین.
ک