زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی ئاسۆس بە بەشداری چەندین ئەندامی چالاک، گەشتێکی تایبەتی ڕێکخست بۆ سەر شاخی پیرەمەگرونی سەرکەش.

 بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: دوێنێ ڕۆژی چوارشەمە، بەرواری 2024/11/27  گەشتیكی برایانەمان ئەنجام دا بۆ سەر چیای سەركەشی پیرەمگرون، لەم گەشتەدا سوپاس بۆ خوای گەورە یەكەم بەفرە لەم ساڵدا  بباریێت زیاتر لە30سی سانتیمەتر باریبوو لەهەندێ شوین واتە بە تیكڕای سەرچیای پیرەمگرونی سپیپۆش كردبوو و دیمەنێكی سەرنج ڕاكیشی جوانی هەبوو.

 بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: لەم گەشتەدا پێك هاتبوین لە چوار شاخەوان، ئەوانیش بەڕیزان مام ئیدرس و كاک عوسمان و كاک  مەریوان و كاک قاسم بوو.

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: ئەم گەشتە نزیکەی شەش كات ژمیر و نیوی خایاند و زۆر بەئیسراحەتی خۆمان  چوینە سەر شاخ و گەڕانینەوە  دەسپێكی گەشتكە لەسەیران گای زیوی هیوای ساغوسەلامتی بۆ هەمولایك ئنشەاللە.