زایەڵە - یەكێتی و پارتی لە ئێستادا لەسەر پۆستی وەزیری ناوخۆ لە گفتوگۆدان و نزیكن لە ڕێككەوتن.

بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێداگری دەكات لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم و پارتیش پێدانی ئەو پۆستە بەهێڵی سوور دەزانێت.

بەپێی زانیارییەكان، بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەی پێكهێنانی كابینەی دەیەم لە ئێستادا پێشنیارێك هەیە كە پۆستی وەزیری ناوخۆ بدرێت بە یەكێتی و بریكاری وەزیری ناوخۆش پارتی بێت. بەڵام وەزیری ناوخۆ هیچ دەسەڵاتێكی بەسەر هەولێر و دهۆك نەبێت.

بەپێی زانیارییەكان، پێشنیارەكە بەم شێوەیە كە ئەو بریكارەی كە بۆ وەزیری ناوخۆ دادەنرێت دەسەڵاتی واژووكردنی هەموو ئەو گۆڕانكارییانەی هەبێت بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیر كە لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك ئەنجام دەدرێن.

ک