زایەڵە-ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لە رێککەوتی 23ـی 11ـی 2024 بۆ ئەمڕۆ هەینی، 29ـی 11ـی 2024، 21 ملیار و 201 ملیۆن و 972 هەزار و 84 دینار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، داهاتی هەفتەی رابردووی هەمان سنوور، 9 ملیار و 198 هەزار و 158 هەزار و 705 دینار بووە و بەراورد بەم هەفتەیە، زیاتر لە 12 ملیار دینار زیادیکردووە، کە بەرزبوونەوەکە دەکاتە زیاتر لە 130%.
ئاشکراشی کردووە، داهاتی یەک رۆژی سنوورەکە کە دوێنێ بووە، 2 ملیار و 812 ملیۆن و 769 هەزار و 810 دینارە.
هاوکات، داهاتی مانگی رابردووی سنوورەکە زیاتر لە 65 ملیار دینار بووە، ئەم مانگە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 58 ملیار دینارە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، داهاتی ئەو سنوورانە ساڵی رابردوو یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هەزار و 465 دینار بووە و ئەمساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 841 ملیار دینارە.
ک