زایەڵە-بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی دانوستانكاری یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، لەگەڵ نەوەی نوێ كۆببێتەوە،
هاوكات سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بە دەنگی ئەمریكای رایگەیاندووە، كۆبوونەوەی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكان بۆ ئەوەیە هەڵوێستییان لەسەر پێكهێنان و بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتوو بزانرێت.
راشیگەیاندووە، دوای كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتیش ئەنجامدەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، 27 ی تشرینی دووەمی 2024 شاندێکی پارتی لە سلێمانی لەگەڵ نەوەی نوێ بۆ پێکهێنانی حکوومەت کۆبوونەوە.
ک