زایەڵە- ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،هەڵمەتی راگەياندنی پارتی لەسەر يەکێتی و سلێمانی گەيشتووەتە ئاستی ( شەلم، کوێرم، هيچ نابوێرم) ئەوە لە کاتێکدايە، کە هەمووی چەند رۆژێکی بۆ يەکەم دانيشتنی خولی نوێی پەرلەمان و  ماوە دەستيش کراوە بە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت،ئايا ئەو بارودۆخە پێويستی بە ئارامی و رەخساندنی کەش و زەمينەی رێککەوتنە لەسەر ئايندەی وڵات يان تێکەڵکردنی دۆ و دۆشاو.

سەرکردەکەی یەکێتی وتیشی، ئەو هەڵمەتە لە خۆڕا نييە، بەندە پێم وايە دوو هۆکاری لە پشتەوەن يەکەم، ماوەيەکی زۆر بوو پارتی هەرچی دەويست و هەرچی دەيکرد بۆی دەچووە سەر، بەڵام ئێستا هەم يەکێتی و هەميش هەلومەرجەکان گۆڕاون، بۆيە هێشتا لەگەڵ ئەم دۆخە نوێيەدا رانەهاتووە و ئەنجاميش لەگەڵیداناگونجێ.دووەم،هەرچەندە باسی يەک هەرێمی و يەک حکومەتی و يەک هێزی دەکات، بەڵام ئاشکرایە کە، ئەو هەموو يەکانەی بۆ يەک حزب و يەک کەس دەوێن. ديارە پاراستنی قەوارەی هەرێميش هەر تەنيا ئەرکی يەکێتی و پارتی نييە، بەڵکو ئەرکی نيشتيمانيی تاک بە تاکی خەڵکی کوردستانە، ئەگەر نيەتێکی شارەوەش لە پشتی ئەو هەموو دووبارەکردنەوەدا نييە، کێ باسی دوو هەرێمی و سێ هەرێمی کردوە تا ئەوەندە پێی لەسەر دابگرێ.

هێمای بەوەشکرد، نايشارمەوە من هەست بە مەترسی دابەشکردنەوەی هەرێم دەکەم، چونکە ئەو ئاراستە سياسيە گشتيە و ئەو هەڵمەتە راگەياندنەی پارتی لەو هەلومەرجە ناسکەدا بە ئاگايی بێ يان بێ ئاگا وڵات بەرەو چارەنووسێکی نەخوازراو دەبەن.

ک