زایەڵە-هەرێم یوسف کانی ژاڵەیی ڕۆمانێکی بەناوی ( ئاواتەکانی ئاوات) بڵاوکردەوە،ڕۆمانی ئاواتەکانی ئاوات تێکەڵەیەکە لە چیرۆکی ژیانی ڕاستی و خەیاڵ .

باس لە گەنجێکی جەربەزە دەکات کە لە ژیانی ڕۆتینات و  جیهانی تەکنەلۆژیڵ هەڵدێت لە پێناو ئاسودەیی ڕۆحی دەچێتە سروشت بۆ ناوچەیەکی چۆڵ و ژیانێکی سادە و ساکار هەڵدەبژێرێت و بەتەنها دەژی .

خۆشەویستیەکی ناکام توشی نەخۆشیەکی بێچارەیی جەستەیی دەکات ڕۆحی نا جەستەی جگە لە دکتۆرەکەی بە هیچ کەسی ناڵێت تەنانەت دایک و باوکیشی بۆ ئەوەی ئەوان ئازار نەدات .

لەو ژیانە تەنهایەدا خۆی دەدۆزێتەوە لەو سروشتە  ئارامە ئاسودەیی بەدەست دێنێت .

چیرۆکی خۆشەویستیە ناکامەکەی بەردەوام دەبێت تا کۆتاییەکی نادیار لەگەڵی دەژی .

لەو جیهانە چۆڵە پیرە پیاوێکی بەتەمەن  دەناسیت دەبنە هاوڕێ و پیاوە بەتەمەنەکە دەست دەکات بە پێدانی ئەزموون بە ئاوات لە ڕێگەی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی ژیانی خۆیەوە تا بەڕێگای بێ زیان پەند وەربگرێت ..

ئاواتیش پەیامیک جێدەهێڵت و دەڵێ مرۆڤەکان واز لە ماسک بێنن ڕاستی بژین لەگەڵ خۆتان تا ڕۆحتان بە ئارامی و ئاسودەیەوە پشویەک بدات،

ک