زایەڵە-کارزان مەنتک، سەرۆکی کەرتی ڕاگەیاندنی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان: خولی ڕاهێنان بۆ سەرجەم بژمێرەکان کراوە و ڕاهێنانیان پێکراوە لەبارەی کۆتا قۆناغی پڕۆسەکەو چۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ٧٧ پرسیارەکە و پێدانی زانیاری بە هاوڵاتییان.
کۆتا قۆناغی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دشووەمی ٢٠٢٤ دەستپێدەکات و پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، هەر کەسێکیش لە قۆناغەکانی پێشتردا ناوی تۆمار نەکرابێت لەم قۆناغەدا دەتوانرێت ناوی تۆمار بکرێت.
قۆناغی چەسپاندنی داتاکان لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی عێراقدا، لە ٢٠ی ئەم مانگە دەستی پێکرد و هەرچەندە بڕیار بو تەنها دو ڕۆژ بخایەنێت بەڵام لەبەر تەواونەبونی ڕێکارەکان ڕۆژێک درێژکرایەوە و تا ئێستاش هەندێک کەس ناویان تۆمار نەکراوە.
ک
November 30, 2024