زایەڵە-ئەو سەرمایەدارە ئەمریكییە بە رەگەز چینییەی مۆزێكی بە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار كڕی، مۆزەكەی خوارد و كارەكەشی بە داهێنەرانە وەسفكرد.

جاستن سەن كە سەرمایەدارێكی ئەمریكی بەرەگەز چینییە، هەفتەی رابردوو لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە نیویۆرك، مۆزێكی بە شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار كڕی كە گوزارشت بوو لە كارێكی هونەری.

ئەو سەرمایەدارە لە هۆتێلێكی بەناوبانگی هۆنگ كۆنگ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنووسان مۆزەكەی خوارد و وتی، ئەو كارەی كردوویەتی داهێنەرانەیە و پێویستە سەرمایەدارەكان لەو جۆرە رێگایانەوە پشتیوانی هونەرمەندانی وێنەكیش بكەن.

ک