زایەڵە ـــ  یاریزانی نیشتمانی تازە پێگەیشتووی وڵاتی ئێران دەڵێت دەبێت ئەوەندە سەخت کار بکەیت کە خودا ببینێت و ئەنجامی هەوڵەکانت بدات، من فێربووم هەوڵ بدەم و پاساو نەهێنمەوە.

دوای بردنەوەی مەدالیای برۆنزی مێژوویی لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی جیهان، بنجامین فەرەجی لە پەیجی تایبەتی خۆیدا لەبارەی هەوڵەکانی بەردەوامی خۆی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن نووسیویەتی.

بنیامین باوەڕی وایە کە دەبێت زۆر هەوڵ بدەیت تاکو خودا ئەنجامی هەوڵەکانت ببینێت و پێت بدات. تەنانەت لە سەختترین بارودۆخیشدا دەتوانیت باشترین شوێن بەدەست بهێنیت. من فێربووم لە کارەکانمدا پاساو نەهێنمەوە.

زۆرم هەوڵ دا لەم پاڵەوانێتییەدا مەدالیا بەدەست بهێنم و بەرگەی هەموو گوشارە دەروونییەکانم گرت و بە هێزەوە بەردەوام بووم لە کارەکانم. تەنها من و خودا دەزانین کە من شێتانە ڕاهێنانم دەکرد، و دەمویست بڕۆم و ئەو پلە بەدەست بهێنم.

بلیمەتی تێنسی سەرمێزی ئێرانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە دوایین دەرفەتی من بوو بۆ گەنجانی (خوار 15 ساڵ)، نووسیویەتی: "من هەرگیز پلەیەکی تاکەکەسی لەسەر ئاستی جیهانمدا نەبووە و زۆر دڵخۆشم کە توانیومە ئەم شانازییە گەورەیە بەدەست بهێنم. من تەنها توانیم کەمێک شانازی بە خۆمەوە بکەم. هەموو کارەکانم و تەرکیز و ئامانجم ئەوەیە کە خۆم و خێزانەکەم و خەڵکی وڵاتەکەم بە پلە و پاڵەوانێتییەکانم دڵخۆش بکەم و چێژ لە کار و وەرزشەکەم وەربگرم.