زایەڵە-ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10 ئاشكرادەكات و دەڵێت، " وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی 761 ملیار دینارەكە بۆ مووچە كردووە".
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی، لیستی مووچەی مانگی 10 لەكاتی خۆیدا بۆ بەغداد نەنێردرا و دواتر بەغدا تێبینی لەسەر لیستە هەبوو و نێردرایەوە و ئەوەش وایكرد ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10 دوابكەوێت.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، "تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە و رێكاری كارگێڕی و دارایی هەیە تەواوبكرێن پارەكە دەنێردرێت".
ک