زایەڵە ــ کۆمەڵەی شاخەوانی سەردەشت بەرنامەیەکی شاخەوانی و ڕاهێنانی ڕێکخست بە بەشداری ٣٤ شاخەوان لەسەر بەرزاییەکانی پانەسەر و دووسەر.

 

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: بەرنامەی شاخەوانی بە بەشداری ٣٤ شاخەوان لە شارەکانی سەردەشت و میرئاوێ و پیرانشار و ڕەبەت، لە بەرزاییەکانی پانەسەر و دوو سەر لە ناوچەی میرئاوێ بەڕێوەچوو.


بەشی ڕاگەیاندن وتی: جێگای ئاماژەیە بە بەشداری مامۆستای بەتوانای شاخەوانی کوردستان کاک موحەممەد ئەمین موحەممەدی خولێکی ڕاهێنان و فێرکاری لەو بەرنامەدا بەڕێوەچوو. 

کە جێگای خۆیەتی سوپاس و دەست خۆشی تایبەتمان هەبێت بۆ مامۆستا موحەممەد ئەمین موحەممەدی و هاوڕێیانی و ماندوو نەبوون بە هاوڕێیانی بەشدار بوو لە پڕۆگرامەکەدا و لە کۆتاییش دا 

سوپاسی خۆشەویستانی شاخەوانی شارستانی میرئاوێ بکەین بۆ بەرپرسیاریەتی پرۆگرامەکە و ماندووبوونیان.