زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی وڵاتی ئێران هێشتا لە پلەی 28 ی جیهاندایە.
دوایین ڕیزبەندی فیدراسیۆنی تۆپی باسکەی نێودەوڵەتی (FIBA) بەم دواییانە ڕایگەندرا کە تێدا هەڵبژاردەی وڵاتی ئێران وەک پێشوو لە ڕیزبەندی 28ی جیهاندایە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
ئێرانیش لە ئاسیا لە پلەی چوارەمدایە
لەم ڕیزبەندییەدا.
ئەمریکا، سربیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە پلەی یەکەم تا چوارەمدان.