زایەڵە- د، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنە و چەند ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز میوانداری شاندێکی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵیمان کرد بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت، و بەڕێوەبەری گشتی یاسایی، و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئابووری،و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ).
وتیشی،کۆبوونەوەکە تایبەتبوو بە گفتوگۆی هەمواری مادەی ١٢/دووەم/ج لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٣ بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی بۆ خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاساکە.
ک